سەردانی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پێش‌نیوەڕۆی دووشەممە، ٢٩ /٧ /٢٠١٩، بەڕێز ئازاد هەمەوەندی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەری لە بنکەی ژین دا. بەش بە بەشی بنکە بۆ بەڕێزیان بەسەرکرایەوە و زانیاریی پێویستی سەبارەت بە وردەکاریی کاروباریان بۆ ڕوون‌کرایەوە. پاشان سەرۆکی بنکە لە دانیشتنێکی تایبەتدا هاتە سەر باسی کێشە و پێویستی و ئامانجی چوار ساڵی داهاتووی ئەنجومەنی بنکە و داوای کرد ئەنجومەنی پارێزگا لەو ڕووەوە چیی پێ دەکرێ، هاوکار و یارمەتیدەر بێ. بەڕێزیان گفتی دا پشتیوان و هاوکار بێ و هەوڵی خۆی لەم لایەنەوە بدا و درێغی نەکا.