سەردانی برووس مۆنتگۆمێری

بەڕێز پڕۆفیسۆر برووس مۆنتگۆمێری، سەرۆکی بەشی ئەرشیف لە زانکۆی بۆڵدۆر –ویلایەتی کۆلۆرادۆ، ڕۆژی ٢٠١٦/١٠/١٩ بە تێکەوتنی کوردناسی نەمسایی بەڕێز دکتۆر فێردیناند هانەبیشلەر و خەرجی­ کێشانی بەڕێز ئاکۆ محەمەدوەهبی، بانگ کرایە بنکەی ژین و  حەفتەیەکی لێ مایەوە. ئەو ماوەیە، هەم بەشەکانی بنکەی بەسەرکردەوە و هەم سەری لە دەزگای وەک مۆزەخانەی سلێمانی، ئوتێلی فەرەح، مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکە، ئینستیتووی کەلەپووری کورد و مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی شەهید دا. پاش زنجیرەیەک کۆبوونەوە، بڕیار درا پێوەندیی زانستی و ڕۆشنبیری لە نێوان بنکە و ئەو زانکۆیەدا ببەسترێ بۆ سوودی هەردوو لا.