سەردانی ئەکادیمیای کوردی

شاندێکی بنکە کە پێک­ هاتبوو لە بەڕێوەبەر و دوو ئەندامی ئەنجومەن و بەرپرسی بەشی دەستنووس، ڕۆژی ٢٠١٠/١٢/٢٢ سەری لە ئەکادیمیای کوردی دا لە هەولێر، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەکادیمیا کۆبووەوە و هەردوو لا  ڕێک­ کەوتن لەسەر هاوکاریی زانستی و پڕۆژەی هاوبەشی کار.