سێ توێژەرەوە کە میوانی “کۆنفرانسی کوردناسی”ی زانکۆی ئەمریکی- کەشکۆڵ و بریتی بوون لە بەڕێزان دکتۆر عەباس وەلی، دکتۆر میشێل لیزنبێرگ و بۆریس جەیمس، سەریان لە بنکەکەمان دا.
پاش پێشکەشکردنی باسوخواسی سەبارەت بە ئامانج و ئەرک و زانیاریی تایبەت بە کۆکراوە هەمەجۆرەکانی وەک کتێب، ڕۆژنامەوانی، دەستنووس و بەڵگەنامە، هەموو یەکە و بەشەکانیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و ڕوونکردنەوەی پێویستیان پێدرا. میوانانی بەڕێز بەگشتی ئەم کۆکراوە کوردییە خۆماڵییەیان بە دەسکەوتێکی گرنگ و سەرچاوەیێکی دەستی یەکەم ژمارد بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی.
بەرپرسانی بنکەی ژین -هەر لە ڕوانگەی بۆچوونی ئەو دۆستە ئازیزانەوە- ڕایدەگەیێنن: ئەم ئەرشیفە دەرگەکانی کراوەن بۆ گشت توێژەرەوە و لێکۆڵەرەوەیێک و ئامادەی ئاسانکارینوواندن و هەموو شێوە بەدەنگەوەهاتنێکن بۆ خزمەتی زانست و ڕاستی.

