ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

سەرلەبەیانیی دووشەممە، ڕۆژی ٢٢ /٤ /٢٠١٩، بنکەی ژین هاوکاریی بەشی ڕاگەیاندنی کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانیی کرد، هەم بە دابینکردنی وێنەی ڕووبەرگ و لاپەڕەی یەکەمی کۆمەڵێک گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردی کە لە پێشانگایێکدا نیشان‌دران و هەم بە بەشداریی سدیق ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەی ژین، بە باسێک لە بارەی “بنکەی ژین” و نەخشیەوە لە پاراستن و زیندووکردنەوەی سامانی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا، لە کۆڕێکدا کە بەو بۆنەیەوە لە هۆڵێکی ئەو کۆلیجەدا بەڕێوەبرا و بەڕێزان دکتۆر یاسین سەردەشتی بە باسێک سەبارەت بە کورد لە ڕۆژنامەگەریی ئەمریکادا و بەڕێز فایەق حەمەساڵحیش کە بە باسیکی تایبەت بە ڕۆڵی وێنە لە ڕۆژنامەگەری‌دا بەشدارییان تێدا کرد. کۆڕەکە پتر لە ٥, ١ سەعاتی پێ‌چوو.