دیارییەکی بەڕێز خەسرەو جاف بۆ بنکەی ژین

٢٠١٩/١٠/٢٧ بەشێکی کۆکراوەی ڕۆشنبیری عیراقی ئەحمەد ناجی قەیسی، لە هەولێرەوە گواسترایەوە بۆ سلێمانی. جێگەی باسە، چەند ساڵێک لەمەوبەر بەڕێز خەسرەو جاف کتێبخانەی تایبەتی ئەو زاتەی لە بنەماڵەکەی کڕی و پاش تاوتوێکردن، ئەو بەشەی کە بریتی بوو لە کۆپیکراوی کتێبی کۆن و دەستنووس، بە پێزانینێکی زۆرەوە، بەخشیی بە بنکەی ژین و هەر بەڕێزیشیان لە هەولێرەوە گەیاندیە سلێمانی. ئەم بەشەیان بریتییە لە کۆپیکراوی ١٩٣ کتێبی عەرەبی، فارسی و زمانی دیکە، کۆپیکراوی ٣٠ دەستنووسی عەرەبی و فارسی و ١٠٧ دەفتەری چاپی هەووەڵی فەرهەنگی بەناوبانگی “لغت‌نامە دهخدا”.