دیارییەکی بەنرخ

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٥/١٨، بەڕێز مامۆستا عومەر قادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای کەرکووک، نوسخەی تەواوی کتێبەکانی خوێندنی عیراقی لە قۆناغی سەرەتایییەوە تا ئامادەیی پێشکەشی بەشی پڕۆگرامەکانی پێ‌خوێندن و پەروەردەی بنکەکەمان کرد، کە بەڕێز مامۆستا حەمەعەلی محەمەد مەعرووف بە خۆبەخشی سەرپەرشتیی‌دەکا. ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەی ژین، بە گەرمی سوپاسی ئەو مامۆستا بەڕێزە دەکا بۆ ئەو دەست‌پێشخەرییە جوامێرانەیە و هیوادارە ئەم بەشە بە هیممەتی دڵسۆزان و خەمخۆرانی پەروەردە، دەوڵەمەندتربکرێ و سەرجەمی کتێبەکانی خوێندن هەر لە دەوارنی حوکمی عوسمانییەوە لەم وڵاتە تا ئەمڕۆ، لەم بەشەدا کۆبکرێتەوە و بپارێزرێ و بیکرێتە کەرەستەیەکی بەردەست بۆ لێکۆڵەرەوە و توێژەرەوەکان.