دیارییەکی بەنرخ

ڕۆژی ٢٠٢٣/٨/١٦ بەڕێز هۆشمەند حەسەن فەهمی‌بەگی جاف پێنج بەرگی دانیشتن‌نامە (محاضر جلسات)ی کۆبوونەوەکانی خولی دوازدەیەم و سیازدەیەم و پازدەیەمی ساڵانی ١٩٤٩-١٩٥٤ی پەرلەمانی سەردەمی حوکمی پاشایەتیی عیراق و بەرگێکی دانیشتن‌نامەی کۆبوونەوەکانی ساڵانی ١٩٥٥-١٩٥٦ی ئەنجومەنی پیران (مجلس الأعیان)ی عیراقی هەمان سەردەمی بە دیاری پێشکەشی بەشی کتێبخانەکەمان کرد.
بنکەکەمان لە کاتێک‌دا بەگەرمی سپاسی خۆیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکا، ڕێز لە هەڵوێستی هاوکاریی پێشتر و دڵسۆزی و پەرۆشییان بۆ پاراستن و خزمەتی کەلەپووری وڵاتەکەمان دەنێ و بە بەشدارییەکی خەمخۆرانەی دەژمێرێ بۆ بنیاتنانی یادەوەرییەکی دەستەجەمعیی کوردستانی.