دوایین گۆچانی پیرەمێرد

دووشەممە ٢٠٢٢/٦/٢٧بەڕێز لیوا مەریوان شێخ کەمال قەرەداخی، بە سوپاس و پێزانینێکی زۆرەوە، دوایین گۆچانی دەستی ڕۆژنامەنووس و شاعیر و بیرمەندی گەورەی کورد، حاجی تۆفیق پیرەمێردی بە دیاری دا بە بنکەی ژین. ئەم گۆچانە کاتی خۆی خاتوو لوتفییە حسێن عەلیی پووری، کە هاوسەری عەلیی مەلا حەمەئاغای خاڵۆزای پیرەمێرد بووە، لە سەروبەندی کۆچی یەکجاریی پیرەمێرددا، کە ماوەیەک سەرۆکاریی ماڵەکەیی کردووە، کەوتووەتە لای و بە یادگار لای خۆی هەڵیگرتووە. ئەویش بەوپێیە کە حەزی لە کۆکردنەوەی گۆچان کردووە، پووری پێی‌سپاردووە. کاک مەریوانیش دواجار “بنکەی ژین”ی بە شایستەی هەڵگرتن و پاراستنی  تاسەر داناوە و پێشکەشیی‌کردووە.

هاوپێچ: وێنە، لە ڕاستەوە

لوتفییە حسێن عەلی

خاتوو گورجی ژنی مەلا فەتاح

خەلیل – ئیشکەری ماڵی پیرەمێردی شاعیر