داشکاندنی نرخی کتێبەکانی بنکەی ژین لە پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی ٢٠٢٣ی سلێمانی‌دا

بنکەکەمان بە ڕەچاوکردنی باری ئابووریی خراپی خوێندەواری کورد و بۆ پشتیوانی و هاوکاریی دڵسۆزانەی، تا بتوانێ -ئەگەر مەبەستی بێ- لە کتێبە لەچاپدراوەکانی بەهرەمەند بێ، بڕیاری دا نرخی سەرجەمی کتێبەکان بە ڕێژەی ٥٠٪ دابشکێنێ.
لەبەرئەوە ڕوو لە خوێندەوارانی کورد دەنێین کە ئەم هەلە لەدەست‌نەدەن بۆ بەدەست‌هێنانی کتێبە بڵاوکراوەکانی، کە لە بواری خۆیان‌دا بە دانسقە و گرنگ لەقەڵەم‌دەدرێن. هیوامانە پێمان‌بکرێ لەم ڕێگەیەوە و لەم تەنگ‌وچەڵەمە دارایییەی وڵات‌دا، هاوکارییەکی گونجاوی خوێندەوارانمان بکەین.