بەڕێوەبەری بنکەی ژین لە سنە و تاران

بەڕێز ڕەفیق ساڵح، بەڕێوەبەری بنکە، ڕۆژی ٦\١٠\٢٠١٨ لەگەڵ دکتۆر نەجات عەبدوڵڵا سەریان لە زانکۆی کوردستان دا لە شاری سنە، چاوی بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ڕاوێژکاری سەرۆک و دکتۆر بیهزاد چەمەن‌ئارا و دکتۆر بەختیار سەجادی و ماجید ڕۆحانی کەوت و لە کۆبوونەوەیەکدا باسی ناچاریی پێوەندیی ڕۆشنبیری و زانستیی نێوانیان کرا و پێشنیازکرا نووسراوێکی لێک‌تێگەیشتن گەڵاڵەبکرێ و پاش قسەلەسەرکردن بڕیاری لێ بدرێ و ئیمزابکرێ.

هەر لەو سەردانەدا، بەشی خوێندنی کوردی و مەڵبەندی توێژینەوەی کوردیی بەسەرکردەوە و نیشانی دا بنکە ئامادەیە هاوکاریان بێ و کتێبخانەکەیان بە لەچاپدراوی باشوور دەوڵەمەندبکا.

ڕۆژی ٧ و ٨\١٠\٢٠١٨یش سەری لە بەشی کوردیی دائیرەتولمەعاریفی بزورگی ئیسلامی و دامشنامەی ئیسلام دا  لە تاران و لەگەڵ بەڕێز پەروێز سولەیمانیی بەرپرسی ئەمەی دوایییان کۆبووەوە و قسەیان سەبارەت بە خاڵەکانی نووسراوی لێک‌تێگەیشتنی نێوان هەردوو لا کرد، تا پاش بڕیارلێدان ئیمزابکرێ. هەر ئەو ڕۆژانە سەری لە کتێبخانەی وەزارەتی ئومووری خاریجەی جمهووریی ئیسلامیی ئێران دا.