بەشێکی‌تری کۆکراوەکەی بەهەشتی تۆفیق وەهبی‌بەگ

ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٠٢٣/٩/١٢ خاتوو ڕێناس حەسەن بابەکر بەشێکی‌تری کۆکراوەکەی زانای گەورە بەهەشتی تۆفیق وەهبی‌بەگی لە بریتانیاوە گەیاندەوە بنکەکەمان.
ئەم بەشە هەر لەلای خاتوو ڕۆزمێریی هاوسەری دکتۆر سزای کوڕی ئەو زاتە بوو، کە هەر لە سەرەتای دەرکەوتنی کۆکراوەکەی ئەم زانایەوە، دڵسۆزانە هاوکار و یارمەتیدەر بووە.
لێرەوە بە گەرمی و پێزانینێکی زۆرەوە سپاسی بەڕێزیان و بەڕێز خاتوو ڕێناسیش دەکەین، کە ئەوە چەند جارێکە خۆی و کاکە یادی هاوسەری ئەرکی پێوەندی‌گرتن و سەردان و وەرگرتن و هێنانەوەی ئەم کۆکراوەیە بۆ کوردستان دەکێشن؛ نموونەیان زۆربێ و سەرکەوتووبن.