بەشی تەکنیکی میدیای زانکۆی پۆلیتەکنیک

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٣/١/١١ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی تەکنیکی میدیای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە چوارچێوەی دەرسی تەکنۆلۆجیای میدیادا، لەگەڵ بەڕێز عومەر کەریمی مامۆستایان، سەریان لە بنکەکەمان دا. سدیق ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، قسەی سەبارەت بە ئەرشیف و ئامانج و ئەرکەکانی بنکەی ژین بۆ کردن و زۆری بەشەکانی پێ‌نیشان‌دان. وەک خوێندکاران بەگشتی خۆشحاڵ‌بوون بە بەسەرکردنەوەی ئەم دەزگا ئەرشیفییەی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرانی بنکەکەیشمان خۆشحاڵتربوون بە سەردانی قوتابیان و خوێندکارانی لاوی جێگەی هیوای دواڕۆژی وڵاتەکەمان و چاوەڕوانی هەموو داهێنان و پێشکەوتن و خزمەتێکیان لێ‌دەکەن.