بەشداری لە کۆنفرانسی زمان‌دا لە دیاربەکر

ناوەندی قەڵەمی کوردیی سەر بە ڕێکخراوی جیهانیی نووسەران، ڕۆژانی ١٠-٢٠٢٥/٥/١١ کۆنفرانسێکی تایبەتی سەبارەت بە جێ‌بەجێ‌کردنی بەندەکانی مانیفێستۆی گیرۆنا لە شاری دیاربەکر سازکرد، پسپۆڕان و شارەزایانی کوردی پارچەکانی کوردستان و دەرەوەیش بەشدارییان تێدا کرد.
شاندێکی بنکەکەیشمان کە پێک‌هاتبوو لە بەڕێزان د. سەڵاح عەزیز، سەرۆکی دەستەی گشتی و ڕەفیق ساڵح، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەی ژین بەشداری‌بوون. سەرۆکی ئەنجومەن لە چەند دەرفەتێک‌دا قسەی لەبارەی بنکەی ژین و کارە ڕۆشنبیری و زمانییەکانی سەرەتای سەدەی بیستەمەوە لە کوردستانی باشوور کرد.
جێگەی باسە، ڕۆژی یەکەم، سەرەتا عومەر فیدان و د. زەردەشت حاجۆ ئاخاوتن. پاشان بەڕێزان بورهان سۆنمەز، د. بێریڤان دۆسکی، ئاورەلیا دۆنۆ، ئورتز ئورروتکۆتێکسا، زارامحەمەدی، د. دلاوەر زەراق، سابیر عەبدوڵڵازادە، سامی تان، دادیار ئازاد و خەجۆ شەن، بابەتی خۆیان پێشکەش‌کرد. ڕۆژی دووەمیش ئەم بەڕێزانە بابەتیان هەبوو: سیدار چیر، موژگان کاووسی، ڕۆژبین پەریشان، بەیان عەزیزی، فرات جان، زوینەب یاش. کۆڕەکان، گفتوگۆ و مشتومڕێکی زۆریان تێدا کرا و بەشداران بە سەرنج و بۆچوونی خۆیان دەوڵەمەندیان‌کرد.