بەشداریی “یەکەمین کۆنفڕانسی مەریوانناسی”

ڕۆژانی ٩-١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، پێنج‌شەممە و هەینی، “یەکەمین کۆنفڕانسی مەریوانناسی” لە شاری مەریوان بەڕێوەچوو. بەڕێز ڕەفیق ساڵح، بەڕێوەبەری “بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین” بە نوێنەرایەتیی بنکە وەک میوان بەشداریی تێدا کرد و پێنج پەنێڵی بۆ ڕێک‌خرا، کە ٢٣ لێکۆڵینەوەی زانستیی تێدا پێشکەش‌کرا. نوێنەری بنکە ڕۆژی دووەم پانێڵێکی ئەو ڕێ‌وڕەسمەی هەڵسووڕاند. لێکۆڵینەوەکان بەگشتی نایاب‌بوون و کەلێنی گەورەیان لە مێژوو و ژیانی کەلتووریی کوردەوار‌دا پڕکردەوە و مایەی بەرچاوڕوونیی زیاتری بەشداران بوون.