بەشداران و میوانانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی

ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٠٢٥/١٠/١٥ کۆمەڵێک لە بەشداران و میوانانی پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی، کە لە پتر لە ٣٠ دەوڵەتی جیهانەوە هاتبوون، سەریان لە ژین دا؛ هەم پوختەی ئامانج و کار و چالاکییەکانی ئەم دەزگایەیان بۆ باس‌کرا و هەم یەکە و بەشە جیاجیاکانیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە. هەمووان شادمان‌بوون بە بینینی کۆکراوەکەی ژین و دەست‌خۆشییان لە بەڕیوەبەران و کارمەندانی کرد.