بەسەرکردنەوەی فەرهەنگستانی عیراق (المجمع العلمي العراقي)

هەر لە درێژەی ئەو سەردانەی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ‘بنکەی ژین’دا بۆ بەغدا، ڕۆژی ٢٠٢٥/٨/٢٤ سەریان لە فەرهەنگستانی عیراق دا و لەوێ چاویان‌کەوت بە بەڕێز دکتۆر محەمەد حسێن ئال‌یاسین، سەرۆکی فەرهەنگستانی عیراق و باس‌وخواس سەبارەت بە کاروبار و چالاکییەکانی هەردوو لا کرا، لەو ڕووەوە کە ئەمەودوا هەوڵ‌بدرێ پێوەندیی نێوان توندوتۆڵتربکرێ و ئاڵوگۆڕی بڵاوکراوە و کاری هاوبەشی‌تر ئەنجام‌بدرێ.
هەروەها چاویشیان کەوت بە بەڕێز خاتوو نادیە، بەڕێوەبەری کتێبخانەی فەرهەنگستان‌ و هاوبۆچوونی و ئامادەگیی هەردوو لا نیشان‌درا بۆ دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی یەکتر.
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەکەمان هیوادارە ئەم دیدارە ببێتە مایەی کرانەوەی زیاتر و خێری بەردەوام و گشتی بۆ هەردوو لا.