ئیمزاکردنی نووسراوی لێک‌تێگەیشتن لەگەڵ ڕێکخراوی ”کەشکۆڵ”

بنکەی ژین، ڕۆژی ٢٠١٧/٩/٢٤، نووسراوێکی لێک‌تێگەیشتنی لەگەڵ ڕێکخراوی ‘کەشکۆڵ’ی سەر بە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی ئیمزاکرد، بۆ ئەوەی ئەمەودوا پێکەوە هاوکاری بکەن و سوود بە یەکتر بگەیێنن؛ هەم کەرەستەی کۆکراوەی بنکە، بە تایبەت دەستنووس و بەڵگەنامە، لە ڕێگەی کتێبخانەی زانکۆی کالیفۆڕنیا- لۆس‌ئەنجلسەوە بخرێتە سەر ئینتەرنێت و بەرچاوی خوێندەوارانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەم ئەو ڕێکخراوەیش هاوکاریی مرۆیی و تەکنیکی و زانیاریی بنکە بکا.