ئۆتۆئێتنۆگرافی، ڕەنگدانەوە و لێکۆڵینەوەی لە بنکەی ژین

د. مەتین یووکسەل، مامۆستای زانکۆی حاجی تەپە لە ئەنقەرە، لە چەند ڕۆژی پێشوودا، توێژینەوەیەکیان بە زمانی ئینگلیزی لە بارەی دابەشبوونی زمان، ڕەنگدانەوە و چارەسەرەکانی لە گۆڤاری Kurdish Studies Journal بڵاوکردەوە.

ئەم وتارە باسێکی ئۆتۆئێتنۆگرافییە کە بەدواداچوون بۆ بەرفراوانبوونی دابەشبوون لە نێوان زاراوە کوردییەکان دەکات لە سەردەمی دەوڵەتە نەتەوەیییەکاندا. هەوڵدانێکە بۆ بە کێشە کردن و تێپەڕاندنی ئەو بۆشایییە بەربڵاوەی کە تایبەتمەندی زمانی کوردی دەردەخات شان بە شانی دوو شێوەزار و ئەلفوبێ. هەر لە سەرهەڵدانی وەک زمانێکی نادەوڵەتی لە ساڵی ١٩٢٠ بەرەو سەر.
کارەکتەرە کوردەکان هەوڵیان دا زمانی کوردی کورمانجی لە دیمەشق، بەیرووت و یەریڤان زیندوو بکەنەوە؛ و کوردی سۆرانی لە سلێمانی و بەغدا. چۆنیەتی گەشەکردنی زمانی کوردی لە سلێمانی و بەغداد گرنگییەکی زانستی کەمی پێدراوە، لە کاتێکدا دیوی کورمانجی چیرۆکەکە و کارەکتەرەکانی تا ڕادەیەکی بەرچاو لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە. لە ڕێگەی گێڕانەوەی ئۆتۆئێتنۆگرافی نووسەرەوە دەربارەی بەدەست هێنانی خوێندەواری لە هەر دوو شێوەزارەکەدا کە بەم دوایییانە لە سلێمانی بە سەرکەوتوویی هاتە بەرهەم. ئەم وتارە چەند لێکدانەوەیەک لەسەر چیرۆکی زمانی کوردی لە سەردەمی دەوڵەتە نەتەوەیییەکاندا دەخاتە ڕوو.

بۆ خوێندنەوەی وتارەکە، سەردانی ئەم لینکە بکەن:

https://brill.com/view/journals/ksj/1/1-2/article-p229_13.xml?ebody=abstract%2Fexcerpt&fbclid=IwAR0ztLz8ZvqHeSRi6P2pcjFiWOPgxqS2Yo7H_SIpPUHxgQj5k20o62cGe4Y