گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافیک و ڕاپۆرتێکی گرنگ سەبارەت بە بنکەی ژین

گۆڤاری ئەمریکیی ناشناڵ جیۆگرافیک National Geografic کە یەکێکە لە گۆڤارە کۆن (ساڵی ١٨٨٨ دەستی بە دەرچوون کردووە) و گرنگەکانی ئەو وڵاتە، ڕاپۆرتێکی درێژی ئامادەکراوی خاتوو نینا سترۆکلیکی بە ناونیشانی “ڕزگارکردنی مێژوو: کاتێک چیرۆکەکانی خەڵک لە مەترسی‌دا دەبن، کێ هەنگاو بۆ پارێزگارییان دەنێ؟”وە لە ژمارە ٦ی بەرگی ٢٤٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ی خۆی‌دا بڵاوکردووەتەوە، کە سەبارەتە بە سێ ئەزموونی هەوڵدان لە کوردستان و سۆماڵیا و کۆسۆڤۆ بۆ دروستکردنی ئەرشیفی نیشتمانی لە دەرەوەی حکوومەت و لە لایەن هاووڵاتیان خۆیانەوە. بابەتەکە لاپەڕەکانی ١٠٤-١٢٩ی گۆڤارەکەی گرتووەتەوە.

لینکی ڕاپۆرتەکە:

https://www.nationalgeographic.com/premium/article/kurdistan-somaliland-kosovo-history-archives?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTAAAR18Vv3QYzGV1Uk0zoXXoeR4tDbfzBjVQTn0n11YwyXPIDcueBgtYb2WHVU_aem_lLp_jCjuRbT4W_0IJ4p-qw