کۆپیی پتر لە سی‌هەزار دەستنووس پێشکەش بە بنکەی ژین کرا

بەڕێز موحیبەدین یاسین ئیبراهیم، کە هاووڵاتییەکی عەرەبی شاری بەغدایە و لە ڕێگەی دابینکردنی پێویستییەکی بەشی مشتوماڵدانی کەرەستەی ڕۆشنبیرییەوە پێوەندیی لەگەڵ بنکەی ژین پەیداکرد، کۆپیی ٣٠٠٥٠ سی‌هەزار و پەنجا دەستنووسی بە دیاری پێشکەشی بنکەکەمان کرد، کە سەرچاوەکەیان وڵاتانی وەک: تورکیا و میسر و ژاپۆن و ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی‌ترە و لە کاتی جیاجیادا بەدەستی‌هێناون.
بەڕێوەبەرانی بنکەی ژین بە گەرمی سوپاسی‌دەکەن کە ئەم دەست‌پێشخەرییە دڵسۆزانەیەی نوواندووە و وێنەی نوسخەی زۆری دەستنووسە عەرەبییەکانی بە خۆڕایی خستووەتە بەردەست، نموونەیان زۆربێ و سەرکەوتووبن.