ڕێزنان لە دکتۆر حیسامەدین عەلی غالب نەقشبەندی

سەعات ٣ی پاش‌نیوەڕۆی شەممە ٢٠٢٤/٧/١٣، شاندێکی پێکهاتوو لە چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەکەمان، سەری لە بەڕێز دکتۆر حیسامەدین عيلی غالب نەقشبەندی دا لە ماڵی خۆیان لە شوقەکانی دریم‌لاند. شاندەکە سوپاسی بەڕێز دکتۆریان کرد، کە ساڵانی ڕابوردوو یەکێک بوو لە مامۆستا هەرە چالاکەکان و هاوکارە نزیکەکانی بنکەکەمان و خزمەتێکی زۆری بە بواری مێژوونووسیی کوردی گەیاند. پاشان هەم سوپاسنامەیێکیان لەپای خزمەتەکانی‌دا لە گۆڤاری ژین، وەک ئەندامی دەستەی نووسین لە سەرەتاوە تا ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٢٣ و هەم وەک نووسەرێکی چالاکی گۆڤارەکە پێشکەش‌کرد. پاشان زرێ (درع)یەکی تایبەتی بنکەیان پێ‌بەخشی وەک مێژوونووسێکی قەڵەم‌بەبڕشتی کورد.
ژیاننامەی دکتۆر حیسامەدین عەلی غالب نەقشبەندی:

  • ساڵی ١٩٣٨ لە بەغدا لەدایک‌بووە لە باوکێکی بە ئەسڵ خەڵکی شاری مەندەلی و دایکێکی بە ئەسڵ خەڵکی وان و لە هۆزی شکاک.
  • ١٩٦٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلیجی پەروەردەی زانکۆی بەغدا بەدەست‌هێناوە.
  • ١٩٧٦ بڕوانامەی ماستەری لە مێژووی ئیسلامیی کورد لە کۆلیجی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگرتووە. ناونیشانی نامەکەی: کورد لە دینەوەر و شارەزوور لە هەردوو سەدەی چوارەم و پێنجەمی کۆچی‌دا. دکتۆر حسێن ئەمین، سەرۆکی پێشووی یەکێتیی مێژوونووسانی عەرەب سەرپەرشتیی‌کردووە.
  • ١٩٨٥ دکتۆرای لە مێژووی ئیسلامیی کورد لە کۆلیجی ئادابی کۆلیجی ئادابی زانکۆی بەغدا بەدەست‌هێناوە. ناونیشانی تێزەکەی: ئازەربایجان (٤٢٠-٦٥٤ک) لێکۆڵینەوەیێک لە مێژووی سیاسی و شارستانێتیی. دکتۆر ساڵح ئەحمەد عللی، سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای عیراقی سەرپەرشتیی‌کردووە.
  • ١٩٧٦ بە مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی دیراساتی کوردیی کۆلیجی ئادابی زانکۆی سلێمانی دامەزراوە و تا ١٩٨٠ لەوێ و پاشان تا ١٩٩٤ لە زانکۆی سەڵاحەدین دەرسی وتووەتەوە.
  • وەک ئوستادی یاریدەدەر لە ٢٦/١١/١٩٩٤ەوە تا ١/٩/٢٠٠٠ لە بەشی مێژووی کۆلیجی پەروەردەی زانکۆی فاتیحی شاری تەڕابولسی وڵاتی لیبیا دەرسی وتووەتەوە.
  • لە ٣٠/٩/٢٠٠٠ەوە بە ئوستادی یاریدەدەر لە بەشی مێژووی کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی دامەزرایەوە و وەک وەنەبێژیش لە زانکۆی کۆیە دەرسی وتووەتەوە.
  • لە ١٩٨٦ بەدواوە دەرسی بە خویندکارانی خویندنی باڵا وتووەتەوە. سەرپەرشتیی نزیکەی ٣٨ نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرای زانکۆکانی سێمانی و سەڵاحەدین- هەولێر و زانکۆی بەسڕە وزانکۆی موستەنسەڕییە -بەغا و زانکۆی کۆیە و زانکۆی فاتیحی لە لیبیا کردووە.
  • ١٠ پازدە نووسراوی سوپاسنامە و ڕێزلێنانی وەرگرتووە، لەبەر هەوڵەکانی لە کۆڕە زانستییەکان و ڕەوتی تاقیکردنەوەکان و سەرپەرشتیی توێژینەوەکانی خویندنی باڵا و گفتوگۆکردن سەبارەت بە نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرا و هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی زانستی و خزمەتی کارگێڕی.
    وەزیفە کارگێڕییەکانی:
  • ١٩٧٦-١٩٨٠ سەرۆکی بەشی دیراساتی کوردیی زانکۆی سلێمانی.
  • ١٠/٧/١٩٨٦-١٥/١٠/١٩٨٦ یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری زانستی و کارگێڕی لە زانکۆی سەڵاحەدین- هەولێر.
  • ١٥/١٠/١٩٨٦-١٩٩١ و ٨/٣/١٩٩٣-٣١/٣/١٩٩٤ سەرۆکی بەشی مێژوو لە کۆلیجی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین- هەولێر.
  • ١٨/٣/٢٠٠٣ تا ٢٠٠٥ سەرۆکی بەشی مێژووی کۆلیجی ئادابی زانکۆی سلێمانی.
  • ١/٤/١٩٩٤-١٥/١١/١٩٩٤ سەرپەرشتی خوێندنی باڵا لە کۆلیجی ئادابی زانکۆی سەڵاحەین- هەولێر.
    کتێب و توێژینەوەی زانستی:
    ١. شارەزوور و کوڕستانی باکوور لە سەدەکانی ناوەڕاست‌دا، لێکۆڵینەوەیێکی مێژوویی، ڕەنج ئەبوبەکر محەمەد لە عەرەبییە کردوویە بە کوردی، سلێمانی، ٢٠٠٨.
    شهرزور ولورستان الشمالیة (الصغری) في العصر الوسیط، لێکۆڵینەوەیێکی سیاسی- شارستانێتی، إصدار مرکز ژین، السلیمانیة، ٢٠٠١.
    ٢. ما ألف عن الکرد وکردستان باللغن العربیة والمعربة حتی عام ٢٠٠٧م، ببلیوغرافیا متخصصة ومعرفة، إصدار مرکز ژین، السلیمانیة، ٢٠١١.
    ٣. أذربیجان إیران في العخر السلجوقي ٤٢٠-٦٥٤هـ/١٠٢٩-١٢٥٦م، دراسة في أحوالها السیاسیة والحضاریة، إصدار مرکز ژین، السلیمانیة، ٢٠١٢.
    ٤. مسعر بن مهلهل الخزرجي ورحلتە الی کردستان خلال السنتین ٣٤٠ و٣٤١هـ، دراسة تحلیلیة، إصدار مرکز ژین، السلیمانیة، ٢٠١٢.
    ٥. تقدیم ومراجعة کتاب: الدکتور حسین قاسم العزیز، مسائل في التراث وکتاب الخراج وصنعن الکتابة لقدامة بن جعفر، بعض الملاحظات السریعن، مشروع مشترک لمرکز ژین مع دار الثقافة والنشر الکردیة -بغداد ضمن فعالیات- بغداد عاصمة الثقافة العربیة، مطابع الوقف السني، بغداد، ٢٠١٢.
    ٦. ما طبع من مخطوطات مصادر التاریخ الاسلامي والمؤلفة بین القرنین الثاني والثاني عشر الهجریین، إعداد، مشروع مشترک لمرکز ژین مع المرکز العمي العراقي- بغداد، دار ومکتبة المصائر، بیرقت، ٢٠١٣.
    ٧. ما ألف عن تاریخ الکرد وکردستان باللغة العربیة والمعربة حتی عام ٢٠١٧م، ببلیوغرافیا مرخصصة ومعرفة، طبعة ثانیة مزیدة ومنقحة، إصدار مرکز ژین، السلیمانیة، ٢٠٢٠.
    ٨. ملاحظات حول: جاوان والجاوانيون لمصطفى جواد، مجلة المجمع العلمي الكردي، العدد2، المجلد2، 1974.
    ٩. حسين حزني الموكرياني، الاديب والمؤرخ الكردي، مجلة كاروان، العدد 14، 1983.
    ١٠. المدن القديمة والمندرسة في محافظة السليمانية وتعيين موقعها، مجلة كاروان، العدد 34، 1985.
    ١١. شهرزور في محافظة السليمانية، دراسة في جغرافيتها التأريخية والاثارية، بحث القي في السليمانية عام 1978، في الندوة العلمية حول السليمانية، بمناسبة مرور 200 عام على تأسيسها، نشر في مجلة كاروان، العدد 66، 1988.
    ١٢. خطط اربيل في كتاب ابن المستوفي: تاريخ اربل: القي في الندوة العلمية: اربيل في التاريخ والتراث الاسلامي للفترة 23-24 نيسان 1986، المنعقد في اربيل، نشر في مجلة ابحاث (مجلة جامعة صلاح الدين، اربيل للعلوم الانسانية، العدد 1، 1989، واعيد نشره في كتاب.
    ١٣. شهرەزور والرسالة الثانية لمسعر بن المهلهل القي البحث في المؤتمر العلمي الثاني لجامعة صلاح الدين المنعقد في الشهر الرابع لسنة 1992، ونشر في مجلة زانكوى سليماني، القسم B، 2001.
    ١٤. المعالم العمرانية في جزيرة ابن عمر في القرنين السادس والسابع الهجريين، بحث مشترك مع سلام حسن طه، مقبول للنشر في مجلة ابحاث للعوم الانسانية في جامعة صلاح الدين، حسب كتابها المؤرخ في 19/11/1990، ولم تصدر المجلة بعدها بسبب انتفاضة 1991.
    ١٥. تراث وتاريخ شهرزور في العصور الاسلامية من كتاب: “شهرزور السليمانية… اللواء والمدينة، لعباس العزاوي، قراءة نقدية، نشر في مجلة هزارميرد،العدد 17، السنة الخامسة، ايلول 2001.
    ١٦. دور جامعة صلاح الدين في حفظ التراث القومي للشعب الكردي، نشر في مجلة نوروز.
    ١٧. الكرد وعصبة الامم وولاية الموصل دراسة تأريخية وثائقية، بحث نشر في جريدة الاتحاد، بسبع حلقات، خلال الفترة 13/10/1993 لحد 19/3/1994.
    ١٨. مدن وقرى غربي الخليج العربي القديمة، كما وردت في المصادر الاسلامية، بحث منجز غير منشور.
    ١٩. ديانة الكرد ومعتقداتهم قبل الاسلام، والفتح الاسلامي الاقليمي لکوردستان الشمالية وشهرزور، نشر في مجلة هزارميرد، العدد 19، 2002.
    ٢٠. اصل تسيمة شهرزور ومعناها، نشر في مجلة ژين، السليمانية، العدد 1، 2009.
    ٢١. حكم الامير بهاءالدين قراقوش في مصر، مجلة جامعة كويه، مجلة علمية محكمة.
    ٢٢. چەند سەرنجێكی ڕەخنەگرانەى مێژوويی سەبارەت بە نووسينەكاني محەمەد ئەمين زەكی بەگ لەبارەى مێژووى كورد و كوردستانەوە لە سەردەمی ئيسلامی‌دا (بالكردية) گۆڤاری ژین،، ژمارە ١، 2009.
    ٢٣. شوێنەوارەكەى دەربەندي بازيان بەپێى بەڵگەنامەى عوسمانی، پاشماوەى قەڵايەكی كۆنە، گۆڤاری ژین، ژمارە 2، 2010.
    ٢٤. المئذنة المظفرية في اربيل، مجلة ژين، العدد 2، 2010.
    ٢٥. عشيرة الهموند ونفي قسما منها الى بلاد الانضول وليبيا في أواخر القرن التاسع عشر، دراسة وثائقية، مجلة ژين، العدد 3، 2012.
    ٢٦. الأتابکیات في بلاد الکرد وتأثیراتها علی سکانها من الکرد، مجلة ژین، العدد ٥، ٢٠١٣.
    ٢٧. عبدالرزاق بدرخان ومحاكمته في طرابلس الغرب وفق وثيقة عثمانية، مجلة ژین، العدد ٦، ٢٠١٤.
    ٢٨. ڕۆژی ٦ی ئەیلوولی ١٩٣٠ی سلێمانی بەپێی بەڵگەنامەگەلی نهینیی بریتانیا و بەڵگەنامەی دیکە، گۆڤاری ژین، ژمارە ٦، ٢٠١٤.
    ٢٩. احتفالات المولد النبوي الشریف في أربیل في عهد مظفرالدین گوکبري، مجلة ژین، العدد ٧، ٢٠١٥.
    ٣٠. شوێنى شارى كۆنى شارەزوور (نيم ئەزڕاى)، پاشماوەی خورماڵی ئێستایە، نەک بێستان‌سوور، گۆڤاری ژین، ژمارە ٨، ٢٠١٦.