شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

شاندێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەو دەزگایە، بەڕێز مووسا ئەحمەد، سەری لە بنکەی ژین دا.
یەکە و بەشە جیاجیاکانیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و زانیاریی پێویستیان لەبارەوە بۆ ڕوون‌کرایەوە. پاشان بەڕێزیان لە دانیشتنێکی دۆستانەدا، شادمانیی خۆی بەم دەسکەوتە گرنگە شارستانییەی وڵات دەربڕی و دەستخۆشیی لە بەڕێوەبەران و دەستەی کارمەندانی بنکەکەمان کرد.
بەڕێوەبەری بنکەیش سوپاسی‌ ئەم پەسندانە و ئەرک‌کێشانی ئەم سەردانەی لێ‌کردن.