سەردانی ڕۆشنبیرانی ڕۆژهەڵات

ڕۆژی ٢٠٢٤/٩/٢٤ کۆمەڵێک ڕۆشنبیری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە پێک‌هاتبوو لە شاعیران و نووسەرانی بەڕێز: سەعید نەجاڕی (مامۆستا ئاسۆی شاعیر)، حامید حیسامی، فەرید ڕاژین، ئیقباڵ بەرقی، بە یاوەریی شاعیرانی بەڕێز ساڵح بێچار و بەڵێن ئەحمەد، سەریان لە بنکەکەمان دا.
وێڕای باس‌وخواسی گەرمی تایبەت بە هاوخەمیی ڕۆشنبیری و دنیای کتێب و ئەدەبیات، یەکە و بەشەکانی بنکە لەگەڵ بەڕێزانیان بەسەرکرایەوە و کار و ئەرکیان ڕوون‌کرایەوە.
بنکەکەمان خۆشحاڵە بەم بەسەرکردنەوە و سەردانانە و بە دامەزراندنی پێوەندیی خاوێنی ڕۆشنبیری، بە جۆرێک کە دواجار خێرێکی گشتی بداتەوە.