دیداری ناوەندی ڕۆشنبیریی عەرەبی – کورد

ناوەندی ڕۆشنبیریی عەرەبی – کوردی ڕۆژی شەممە ٢٠٢٤/٦/٢٩ دیدارێکی یەک‌ڕۆژەی بە سەرپەرشتیی بەڕێز دکتۆر عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرکۆماری عێراق، بۆ هەردوو ڕۆشنبیریی عەرەبی و کوردی لە بەغدا سازکرد.

دیدارەکە کە کۆمەڵیکی زۆر کەسێتیی سیاسی و ئەکادیمی و ڕۆشنبیریی کورد و عەرەب بەشدارییان تێدا کرد، بەڕێزان سەرکۆمار، وەزیری ڕۆشنبیریی عیراق ئەحمەد فەکاک بەدرانی، ئەمینی گشتیی کۆڕبەندی عەرەبی، پارێزگاری کەربەلا نسەییف جاسم خەتابی، دکتۆر عەبدولحسێن شەعبان ئەکادیمی و بیرمەندی عیراقی، محەمەد سەعید تڕێحی سەرۆکی ئەکادیمیای کووفە لە هۆڵەندا، قسەیان سەبارەت بە پێوەندیی کوردی – عەرەبی کرد. دیدارەکە سێ دانیشتنی گفتوگۆی بۆ ڕێک‌خرا؛ ئیبراهیم بەحرولعلووم وەزیری پێشووتری نوت، عآدل بەدیوونی راگری کۆلیجی زانستی سیاسی لە زانکۆی بەغدا، سەرۆکی حیزبی تەجەمموعی میسری لە پەرلەمانی میسر، عەلی بەدرخان دەرهێنەری سینەمایی، سارە کنج توێژەرەوەی بواری پێوەندییەکانی عەرەب و کورد لە زانکۆی لوبنان، محەممەد حۆران سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی عەرەب لە دیمەشق، سەرکۆمار، مەریەم سادق مەهدی وەزیری دەرەوەی پێشووی سوودان و کۆمەڵێک توێژەرەوە بەشداریی گفتوگۆکانیان کرد و هەمووان بەگشتی جەختیان لەسەر ناچاری و پێویستیی توندوتۆڵکردنی پێوەندیی برایانە و دۆستانەی نێوان کورد و عەرەب کردەوە.
جێگەی باسە، بەڕێوەبەری بنکەکەمانیش میوانداری‌کرابوو و بەشداری ئەو دیدارە بوو.