دیاریی دەزگا کولتوورییەکانی تورکیا

بنکەکەمان ئەم ڕۆژانەی دوایی کۆمەڵێک کتێب و گۆڤاری دەزگاکانی ئاڤێستا (٢٣ کتێب و ٩ ژمارەی گۆڤارەکانی زارەمە Zarema، سوورەتگراف Sûretgraf، سایکۆلۆجیی کوردی Psychology Kurdî) و نووبهار (١ کتێب و ١٧ ژمارەی گۆڤاری نووبهار Nûbihar) و وەقفی بێشکچی (١٢ کتێب و ٥ ژمارەی کورد تاریخی Kürt Tarihi) و دەزگای‌تری وڵاتی تورکیا (٥ کتێب و ٣ ژمارەی گۆڤارەکانی تۆپڵوومسال تاریخ ئەکادیمی Toplumsal Tarih Akademi، تۆپڵووم وە بلیم Toplum ve Bilim، ئەرکایڤ ئۆریانتالنی Archiv Orientalni)ی بە دیاری پێ ‌گەیشت.
بەڕێز دکتۆر مەتین یوکسەل ئەرکی کۆکردنەوە و هێنانی ئەم کۆمەڵە کتێب و گۆڤارەی کێشاوە. ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، سوپاسی هەم بەڕێز دکتۆر مەتین دەکا کە ئەزیەتیان بەم ئەرکەوە دیوە و هەم ئەو دەزگا بەڕێزانەیش کە ئێمەیان لەو بەرهەمە نایابانەی خۆیان بێ‌بەش‌نەکردووە. کاری هەمووان بۆ خزمەتی زانست و ڕۆشنبیری ڕاست‌بێ.