دیارییەکی گرانبەهای بەڕێز دیاریی عەبدوڵڵا میدیا

بەڕێز دیاریی عەبدوڵڵا میدیا نوسخەیێکی ئەسڵیی بەرگی یەکەمی کتێبی “ڕۆحی مەولەوی”ی بەرهەمی شاعیر و ڕۆژنامەنووس و بیرمەندی مەزنی کورد، حاجی تۆفیقی پیرەمێردی بە دیاری پێشکەشی یەکەی کتێبخانەی بنکەی ژین کرد.

بنکەکەمان بەگەرمی سوپاسی بەڕێزیان دەکا کە بە شوێنێکی شیاو و گونجاوی زانیوە ئەم شاکارە بەهادارەی تێدا بپارێزرێ، نموونەیان زۆربێ و سەرکەوتووبن.