دکتۆرانامەیێک سەبارەت بە حیزب و ڕێكخراوە سیاسییەكان لە كوردستانی عیراق ١٩٢١-١٩٧٠

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/٧/٢٩ وتووێژ لەسەر دکتۆرانامەی “حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە کوردستانی عیراق ١٩٢١-١٩٧٠ لێکۆڵینەوەیێکی مێژوویی”ی خاتوو نادیە سەڵاح عەبدولشافی کرا لە کۆلیجی کچان بۆ ئاداب و زانست پەروەردەی زانکۆی عەین شەمس. تێزەکە مامۆستا خەڵەف میری بە هاوڕێیەتیی ئوستادی دکتۆر سەیید فولەیفل، مامۆستای مێژووی نوێ و هاوچەرخ و ڕاگری پێشووی کۆلیجی لێکۆڵینەوەی باڵای ئەفریقایی- زانکۆی قاهیرە، سەرپەرشتیی‌کردووە.
هەریەکە لە دکتۆر شەریف عەبدوجەواد، ئوستادی مێژووی نوێ و هاوچەرخ لە کۆلیجی ئادابی زانکۆی ئەلمەنیا و ئوستادی دکتۆر عایدە سەیید سەلیمە، ئوستادی مێژووی نوێ و هاوچەرخی کۆلیجەکە بەشداریی وتووێژ و گفتوگۆ بوون، کە چوار سەعاتی خایاند و پلەی یەکەمی شەرەفی لە ئاداب پسپۆڕیی مێژووی نوێ بەدەست‌هێنا.
ژمارەیێکی زۆری ئوستادان و توێژەرەوەکان، لەوانە ئوستادی دکتۆر مەحموود زاید، ئوستادی مێژووی نوێ و هاوچەرخ لە زانکۆی ئەزهەر و خوشکی بێژەر ئینتیصار غەریب و حەسەن سامی و ئوستادی دکتۆر محەمەد ڕەفعەت و نوێنەرانی کوردستانی عیراق ئامادەی گفتوگۆکان بوون.
جێگەی باسە، بەڕێوەبەرانی بنکەی ژین هەر لە سەرەتاوە هاوکار و یارمەتیدەری خاتوو نادیە سەڵاح بوون و درێغییان‌نەکرد لەوەی سەرچاوە و بەڵگەی پێوستی بخەنە بەردەست بۆ کارەکەی، لەبەرئەوە لای خۆمانەوە پیرۆزبایی لە خاتوو نادیە سەڵاح، دۆست و هاوکار و پشتیوانی بنکەکەمان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری لە ژیانی‌دا بۆ دەخوازین.