دکتۆرانامەیێکی هونەر پێشکەشی بنکەکەمان کرا

ڕۆژی ٢٠٢٤/٧/٣ بەڕێز دکتۆر عادل محەمەد کەریم کۆپییەکی دکتۆرانامەکەیی “ڕەهەندەکانی مووزیک لە پێکهاتەی گۆرانیی دانراوی کوردی‌دا” بە دیاری پێشکەش بە یەکەی کتێبخانەی بنکەکەمان کرد.
ئەم تێزە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، وەک بەشێکی پێویستییەکانی بەدەست‌هێنانی دکتۆرای فەلسەفە لە هونەری مووزیک/ زانستی مووزیک‌دا، پێشکەشی ئەنجومەنی کۆلیجی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین- هەولێر کراوە و خۆشبەختانە بە سەرکەوتوویی پەسەندکراوە. ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەی ژین بە گەرمی سوپاسی بەڕێزیان و پیرۆزباییی لێ‌دەکا و هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامی و بەرهەمی بەپێزتریان بۆ دەخوازێ و ڕێز لە وەفاداریی دەنێ کە لە پاداشتی هاوکارییەکانی بنکەدا ئەم دیارییە گرانبەهایەی پێشکەش‌کردووە.