بڕوانامەیێکی ماستەر پێشکەش بە یەکەی کتێبخانەکەمان کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٧/١٧ بەڕێز خاتوو ڕۆشنا فایەق محەمەد لەگەڵ بەڕێز سۆران حسێن ئیبراهیم سەریان لە بنکەکەمان دا.

خاتوو ڕۆشنا، یەکێکە لەو خوێندکارانەی خوێندنی باڵا کە کەڵکی لە کۆکراوە دەوڵەمەندەکەی بنکەی ژین وەرگرت و توانیی سەرکەوتووانە بڕوانامەی ماستەری زانستی مێژوو لەسەر بابەتەکەی “ڕەوشی پەروەردە و فێرکردن لە شاری سلێمانی ١٩٩١-٢٠٠٣” لە کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بەدەست‌بهێنێ. بەڕێزیان لەو سەردانەدا نوسخەیێکی ماستەرنامەکەیی پێشکەش بە یەکەی کتێبخانەی بنکەکەمان کرد. ئێمەیش لای خۆمانەوە پیرۆزبایی لەم خاتوونە بەڕێزە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین و هەر هاوکاری و یارمەتییەک کە لەم ڕووەوە پێمان‌بکرێ، بە ئەرکی سەرشانی دەزانین و دەرگای ئەم دەزگایە کراوەیە بۆ سەرجەمی خوێندکاران و توێژەرەوە بەڕێزەکان