“أخبار المخطوط العربي” هەواڵێکی سەبارەت بە بنکەی ژین بڵاوکردووەتەوە

بڵاوکراوەی هەواڵی دەستنووسی عەرەبی (أخبار المخطوط العربي” کە بڵاوکراوەیێکی هەواڵیی وەرزییە پەیمانگەی دەستنووسی عەرەبیی سەر بە کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی (جامعة الدول العربیة) لە قاهیرە دەری‌دەکا و بەڕێز دکتۆر موراد ڕیفی بەڕێوەبەری بەرپرس و سەرۆکی نووسینیەتی، هەواڵێکی بە ناونیشانی بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین (مرکز ژین للتوثیق والدراسات)ەوە لە ژمارە ١٦٥ی مانگی مارتی ٢٠٢٤ی خۆی‌دا، سەبارەت بە بنکەی ژین بڵاوکردووەتەوە؛ باسی هەریەکە لە یەکەکانی کتێبخانە بە بەشەکانی کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامەوە، گۆڤاری ژین و بەڵگەنامە و بەتایبەت یەکەی دەستنووس و بەشی مشتوماڵدانی کەرەستەی ڕۆشنبیریی کردووە و پوختەیێکی زانیاریی لەبارەوە خستووەتە بەرچاو.

جێگەی باسە، بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری بنکەی ژین، ڕۆژانی ٢٦/١-١/٢/٢٠٢٤ سەری لە شاری قاهیرە و ئەو پەیمانگەیە دا و لە نزیکەوە ئاشنای‌کردن بە بنکەکەمان، بە مەبەستی پێوەندی‌گرتن لەگەڵیان و سوودبینین لە شارەزایی و ئەزموونیان. بۆ دەقی ڕاپۆرتەکە، بڕوانە ئەم بەستەرە: