خوێندکارانی قۆناغەکانی یەکەم تا سێیەمی بەشی مێژووی زانکۆی هەڵەبجە، ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/٣/١، بە سەرپەرشتیی سێ مامۆستای بەڕێزی بەشەکەیان، د. ساڵح عەزیز ئەمین، یووسف باقی عەبدولستار و هێمن سەڵاحەدین زەینەدین، سەریان لە بنکەکەمان دا، بەشەکانی مۆزەخانەی چاپ، مشتوماڵدانی دەستنووس، هۆڵی ڕۆژنامەوانی، کتێبخانە تایبەتەکانی هەریەکە لە مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، شێخ محەمەدی خاڵ، هیلال ناجی، دکتۆران کەمال فوئاد و ئیحسان فوئادیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و باسێکی گشتییان سەبارەت بە بایەخی ئەرشیف و پێکهێنانی یادەوەریی دەستەجەمعی و کۆکراوەکەی “بنکەی ژین”ەوە بۆ کرا و هەموو ئامادەگییەکیش نیشاندرا بۆ هاوکاریی هەمووان بەبێ جیاوازی و بۆ خزمەتی گشتی و زانست.