هەر کۆتاییی پار (٢٠١٩) بنکەی ژین “دیوانی شێخ ئەحمەدی شێخ غەنی – فەوزی” کە سدیق ساڵح ئامادەیکردووە، بە ١١٠ لاپەڕەی پێوانە نیو ئا٤ بڵاوکردەوە، کە بریتییە لە کۆکراوەی سەرجەمی شیعرەکانی شاعیر، کە هەم لە دەستخەتێکی خۆی و دەستخەتێکیتری نەجمەدینمەلا و هەم لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی سەردەمی ژیانی شاعیر، وەرگیراون و ڕێکخراون.