کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی

ڕۆژی پێنج‌شەممە ٢٠٢٣/١٢/٢١ کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی ڕێ‌وڕەسمێکی سازکرد بۆ ڕێزنان لە مامۆستای زانا بەڕێز نووری فارس حەمەخان، بۆ خزمەتە زۆرەکانی لە بواری لێکۆڵینەوە و ساغکردنەوەدا.

بەڕێزان خاتوو کەوسەر محەمەدئەمین قادر، بەڕێوەبەری کتێبخانە و دکتۆر سەباح بەرزنجی و مامۆستا حسێن حەسەن کەریم قسەیان‌کرد، وەک لە دڵسۆزی و خزمەتی زانستیی مامۆستا نووری دووان، نەخشی “بنکەی ژین”یان لە مشوورخواردن و خەمخۆری بۆ سامانی دەستنووسی هەرێمەکەمان بە بەرزی نرخاند. پاش ڕێزنان لە مامۆستایان نووری فارس و عومەر محەمەدئەمین، بەڕێوەبەری کتێبخانە ڕێزنامەیێکی بەخشییە بەڕێز ڕەفیق ساڵح، بەڕێوەبەری بنکەی ژین، کە هەر لە سەرەتای دەست‌بەکاربوونیەوە بە تەنگ کتێبخانەکە و دەستنووسەکانیەوە هاتووە و ئەوەندەی پێێ‌کرابێ هاوکار و پشتیوان بووە.