ڕۆژی شەممە ٢٠٢٢/١٠/١ بەڕێزان سەعید ڤەڕۆژ و شاهین ئیلیان شێرکۆ سەریان لە بنکەی ژین دا، شادمانبوون بە بەسەرکردنەوەی بەشەکان و بینینی کۆکراوەکان و شێوەی ڕێکخستن و پاراستنیان. جێگەی باسە، بەڕێز سەعید ڤەڕۆژ نووسەرێکی چالاک و وردەکار و پڕبەرهەمی باکوورە و تا ئێستە ژمارەیێکی زۆر کتێب و لێکۆڵینەوەی زانستیی بەرهەمهێناوە و جێدەستی لە زیندووکردنەوەی ژیاننامەی وردی ڕۆشنبیرانی زووماندا دیارە. ئەنجومەنی بنکەکەمان شەرەفمەندە بە لەنزیکەوە دیتن و ناسین و پێوەندیی ڕۆشنبیریی بە بەڕێزیانەوە و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیی بۆ دەخوازێ.