بنەماڵەی وەستا ئەوڕەحمانی گووروون کتێب پێشکەشی بنکەی ژین دەکەن

ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٠٢٤/٥/٢٨ بەڕێز دیاری وەستا ئەوڕەحمانی گووروون ئەرکیان کێشا و ١٠ دە کارتۆن کتێب و گۆڤاری پاشماوەی بنەماڵەکەیان و بەتایبەت کاک ئەکرەمی برایی بە دیاری پێشکەشی یەکەی کتێبخانەی بنکەکەمان کرد.

بنکەکەمان بە پێزانینێکی زۆرەوە دیارییەکەی وەرگرتووە و سوپاسی ئەم بنەماڵە بەڕێزە دەکا کە بە خەمی پارێزگاریی سامانی کەلەپووری شارستانیی کوردەوارییەوەن و ئێرەیان بە جێگەیێکی شیاو و گونجاو زانیوە بۆ پاراستن.