ده‌ستنووس

ئه‌م بەشە له‌ ناوه‌ڕاستى 2009وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، تا كۆتاییى 2016 (669) ده‌ستنووسى ئه‌سڵیى به‌ (480) به‌رگ تێدا كۆكراوه‌ته‌وه‌. ده‌ستنووسه‌كان، به‌ كوردى، عه‌ره‌بى، فارسى، توركى و سریانین و وێنه‌ى ئه‌لكترۆنییان گیراوه‌ته‌وه‌. به‌رگى یه‌كه‌مى پێڕستیان به‌ عه‌ره‌بى چاپ و بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و به‌رگى دووه‌مى له‌ ئاماده‌كردندایه‌. كه‌سان و بنه‌ماڵه‌ى وه‌ك شێخ له‌تیفى دانساز، مه‌لا محه‌مه‌دئه‌مین كه‌ركووكى، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ڕه‌فیق ساڵح، .. ده‌ستنووسى خۆیان پێشكه‌شى بنكه‌ كردووه‌. كه‌سان و بنه‌ماڵه‌ى وه‌ك مه‌حموود زه‌نگڵ، شێخ به‌هائه‌دینى چه‌مپاراو، ئیبراهیم حه‌داد، .. یش ڕێیان داوه‌ وێنه‌ى ئه‌لكترۆنیى ده‌ستنووسه‌كانیان بگیرێته‌وه‌. ژماره‌ى ئه‌مه‌ى دوایییان (316) ده‌ستنووسه‌.

لیستی دەستنووسەکان:-

  1. فهرس المخطوطات المصورة ورقياً
  2. فهرست المخطوطات المصورة الكترونياً فقط
  3. فهرست مخطوطات مركز ژین