ئه‌م یه‌كه‌یه كه له مارتى 2009 به‌دواوه كارى له‌سه‌ر كراوه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كتێب و بڵاوكراوه‌كانى مه‌یدانى كارى بنكه و دانانى بنچینه‌ى كتێبخانه‌یه‌كى نیشتمانیى كوردى. هێندێ كه‌س و بنه‌ماڵه كۆكراوه‌ى كتێبى خۆى پێشكه‌شى بنكه كردووه و تێكه‌ڵاو به كتێبه‌كانى بنكه كراون، وه‌ك محه‌مه‌د نوورى “عه‌ترى گڵۆڵانى”، مه‌حموود مه‌لا عیززه‌ت، شێخ قادر به‌رزنجى، حسێن فه‌یزوڵڵا جاف، حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم، حه‌سه‌ن حه‌مه‌سوور، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، نه‌سرین فه‌خرى، حامید فه‌ره‌ج، شێخ تاڵیبى شێخ حه‌مه‌غه‌ریب، دكتۆر جه‌میل شه‌ره‌ف، محه‌مه‌د سه‌عید میرزا مه‌حموود، هۆشیار شێخ مسته‌فا خاڵا، دارا عه‌تار، یاسین سابیر ساڵح، سه‌میر ئه‌سعه‌د، سدیق ساڵح. ئه‌م یه‌كه‌یه له‌مانه‌ى لاى خواره‌وه پێك¬هاتووه:
كتێبى كوردى له سه‌ره‌تاى ده‌رچوونیه‌وه تا 1991، هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانى دراوه و سه‌ره‌نجام به‌شى هه‌ره‌زۆرى لێ كۆكراوه‌ته‌وه و وێنه‌ى ئه‌لكترۆنییان گیراوه‌ته‌وه. كۆى كتێبه كوردییه‌كان تا كۆتاییى 2016 (6359)یه.
كتێبه‌كانى سه‌باره‌ت به كورد و كوردستان، مێژووى عیراق و ئێران و عوسمانى و توركیا، سه‌رچاوه‌كانى ده‌ستى یه‌كه‌مى مێژووى ئیسلام و جوگرافیاى وڵاتانى ئیسلامى، ئایین و مه‌زهه‌به‌كانى ئیسلام، مه‌سیحى، ئێزدى، كاكه‌یى، جووله‌كه، سابیئى، .. پێڕستى ده‌ستنووس، ژیاننامه‌ى زانایان و نووسه‌ران له‌م به‌شه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه. كۆكراوه‌ى عه‌ره‌بى تا كۆتاییى 2016 (7223) كتێبه.
تایبه‌ته به سه‌رچاوه‌كانى مێژووى ئێران، پێڕستى ده‌ستنووس و مێژووى كورد و كوردستان و ناوچه‌كه. كۆكراوه‌ى ئه‌م به‌شه تا كۆتاییى (2016) گه‌یشتووه‌ته (2403) ناونیشان به (7223) كتێب.
سه‌رچاوه‌كانى سه‌رده‌مى حوكمى عوسمانیى وه‌ك مێژووه‌كان و ساڵنامه‌كانى وه‌زاره‌ت و ویلایه‌ته‌كانى مووسڵا و به‌غدا و به‌سره و .. و هیى دیكه‌ى نوێى توركى ده‌گرێته‌وه. له‌وانه (269)یان عوسمانى و (194)یان توركیى تازه‌ن.
كتێبى دیكه‌ى مێژوویی له باره‌ى كورد و كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌وه به ئینگلیزى، فه‌ره‌نسه‌یى، ڕووسى، ئه‌ڵمانیایى، ئیتاڵیایى، گریكى، .. كۆكراوه‌ته‌وه، له‌وانه (383)یان به ئینگلیزى، (76) به فه‌ره‌نسه‌یى، (73) به ڕووسى ...
گۆڤار و ڕۆژنامه و بڵاوكراوه كه سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌ستى یه‌كه‌مى نووسینه‌وه‌ى مێژوو و ئاوێنه‌یه‌كى باڵانوێنى كایه جیاجیاكانى ڕۆژگارى خۆیانن، وه‌ك ئه‌ركێكى بنكه بووه بۆ زیندووكردنه‌وه‌یان و تا ئێستا ژماره‌یه‌كى دیاریان لێ له چاپ دراوه‌ته‌وه، هه‌وڵا¬دراوه به‌شى هه‌ره‌زۆری ئه‌وانه‌ی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان، جگه له‌وانه كه به عه‌ره‌بى و فارسى و توركیى عوسمانیش ده‌رچوون، كۆبكرێنه‌وه، وێنه‌ى ئه‌لكترۆنییان بگیرێته‌وه و پۆلێن و پێڕستیش بكرێن.
ئه‌م به‌شه ئه‌مانه‌ى تێدا پارێزراون:
(1187) ڕۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوه‌ى زمان جیاواز، له‌وانه: (76) ڕۆژنامه، (483) گۆڤار، (52) بڵاوكراوه، واته سه‌رجه‌م (631) كوردی؛ (442) گۆڤار و ڕۆژنامه‌یان عه‌ره‌بی؛ (55) فارسی؛ (11) توركی؛ (48) ئینگلیزى، فه‌ره‌نسه‌یى .. .
كۆكراوه‌ى كتێبى چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كه كه له‌به‌ر ژماره‌زۆرییان سه‌ربه‌خۆ له ژوورى تایبه‌تدا دانراون، وه‌ك شێخ محه‌مه‌دى خاڵا، دكتۆر عه‌بدوڵڵا ئاگرین، دكتۆر كه‌مال فوئاد، دكتۆر ئیحسان فوئاد، هیلال ناجى.