ئەم دوایییە بنکەی ژین، لە ڕێگەی بەڕێز دکتۆر مەتین یووکسەلەوە (بە سوپاس و پێزانینێکی زۆرەوە)، لە هەوڵی بنیاتنانی پێوەندیی زانستییە لەگەڵ چەند دەزگایێکی ئەرشیفی و ئەکادیمیی تورکیا و سەرەتای ئەو هەوڵانە بە ئاڵوگۆڕی لەچاپدراو دەستی پێکردووە. ڕۆژی شەممە ٢٠٢٢/٤/٢ ئەم دیارییانەی پێگەیشت:
١. ٢٥ ژمارە لە گۆڤاری “توێژینەوەکانی تورکیات”.
٢. ٢٠ بەرگ کتێبی ئەرشیفی دەوڵەت.
٣. ١١ کتێب و ٣ ژمارەی گۆڤاری دەزگای مێژووی تورک (تورک تاریخ کۆروموو).
٤. ١٤ کتێبی دکتۆر مەتین خۆی.
بنکەی ژین سوپاسی هەوڵەکانی دکتۆر مەتین و ئەو دەزگا بەڕێزانە دەکا و هیوادارە ئەم پێوەندییانە بەردەوامبن بۆ خزمەتی گشتی.