یەکەم ژمارەی “کوردستان بالعربي” و ڕاپۆرتێکی تایبەت بە “بنکەی ژین”

یەکەم ژمارەی مانگی ئاداری ٢٠٢٤ی گۆڤاری “کوردستان بالعربي” کە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە عەرەبی لە هەولێر دەری‌دەکا، ڕاپۆرتێکی بە ناوی “حراس الذاکرة” (پاسەوانانی یادەوەری)یەوە سەبارەت بە “بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین” تێدا بڵاوبووەتەوە، کە بەڕێز کاکەلاو عەبدوڵڵا ئامادەی‌کردووە و شەش لاپەڕەی گۆڤارەکەی گرتووەتەوە.
ڕاپۆرتەکە، بە سوپاس و پێزانینەوە، هەوڵێکە بۆ ناساندنی نەخشی بنکەی ژین وەک دەزگایێکی تایبەتمەندی کۆکردنەوە و پاراستن و زیندووکردنەوەی سامانی کەلەپووری شارستانیی نووسراوی کوردەواری و پێوەندیدار بە ناوچەکە و دەرخستنی نەخشی لە بنیاتنانی بناغەی ئەرشیف و کتێبخانەی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان‌دا.
بەوپێیە، زانیارییەکی هەمەلایەنە و وردی لەبارەی بنکەی ژین خۆی بەگشتی و ئامانج و کارەکانی و ئەرکی هەریەکە لە یەکە و بەشەکانی تێدا ڕوون‌کراوەتەوە. ڕاپۆرتساز گفتوگۆی لەگەڵ بەڕێوەبەری ژین و چەند بەرپرسی یەکە و بەش و کارمەندێکی دەزگاکە کردووە و سەرنج و وتەکانی هێناونەوە.

بۆ خوێندنەوەی وتارەکە سەردانی ئەم لینکە بکەن:

https://kurdistanbilarabi.com/govar/3022