ئەندامانی لقی تەکیەی ناوەندی چەمچەماڵی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان، ڕۆژی ٢٠٢٤/٩/٨، لە چوارچێوەی گەشتێکی زانستیدا، سەریان لە بنکەکەمان دا. یەکە و بەشەکانی بنکەی ژینیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و زانیاریی پێویستیان سەبارەت بە ئەرک و تایبەتمەندیی هەریەکەیان بۆ ڕوونکرایەوە و باسێکی درێژیشیان سەبارەت بە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکان و دەرچوون و شێوەی کۆکردنەوە و ڕێکخستنیان بۆ کرا. جێگەی گوتنە، بنکەکەمان شادمانە بە پێشوازیی -بەتایبەت- قوتابیان و خوێندکارانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن تا زانکۆ و بە ئەرکی خۆی دەزانێ ئەم کۆکراوە هەمەڕەنگە ئەرشیفییەی خۆی لە نزیکەوە بداتە ناسین.