گۆڤاری ئەمریکیی ناشناڵ جیۆگرافیک National Geografic کە یەکێکە لە گۆڤارە کۆن (ساڵی ١٨٨٨ دەستی بە دەرچوون کردووە) و گرنگەکانی ئەو وڵاتە، ڕاپۆرتێکی درێژی ئامادەکراوی خاتوو نینا سترۆکلیکی بە ناونیشانی “ڕزگارکردنی مێژوو: کاتێک چیرۆکەکانی خەڵک لە مەترسیدا دەبن، کێ هەنگاو بۆ پارێزگارییان دەنێ؟”وە لە ژمارە ٦ی بەرگی ٢٤٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ی خۆیدا بڵاوکردووەتەوە، کە سەبارەتە بە سێ ئەزموونی هەوڵدان لە کوردستان و سۆماڵیا و کۆسۆڤۆ بۆ دروستکردنی ئەرشیفی نیشتمانی لە دەرەوەی حکوومەت و لە لایەن هاووڵاتیان خۆیانەوە. بابەتەکە لاپەڕەکانی ١٠٤-١٢٩ی گۆڤارەکەی گرتووەتەوە.
لینکی ڕاپۆرتەکە: