سەعات ١٠ی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠٢٠/١٢/١٠، “دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی” کۆڕێکی بە ناوی “داگیرکاری، کەلەپووری کوردی و زانستە مرۆڤایەتییەکان”ەوە لە هۆڵێکی بیناکەی خۆی سازکرد. پاش وتاری کردنەوەی کۆڕ لە لایەن دکتۆر پۆڵا ئازاد خانەقاوە سەبارەت بە “بایەخی زانستە مرۆڤایەتییەکان و کەلەپووری کوردی لە بواری فێرکردن و توێژینەوەدا”، بابەتە پێشکەشکراوەکان بەرودوا ئەمانە بوون بە دوو دانیشتن: دانیشتنی یەکەم- ١. سدیق ساڵح، “ئەرشیف و بایەخی بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا و کێشەکانی بنکەی ژین بە نموونە”، ٢. د. شنە شەریف، “پڕۆژەی بەڵگاندن و بەردەستخستنی ئەرشیفی داگرکاریی بەریتانیا لە بنکەی ژین بۆ فێربوون و توێژینەوە”، دانیشتنی دووەم- ٣. د. ڕۆژین کەمال محەمەدئەمین، کەلەپووری کەولتووری لە دەرەوەی زانستە کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتییەکان، ٤. د. ئاندرۆ بووش، “داگیرکاری لە مێژووی شیعری کوردیدا”. پاش هەر دانیشتنێک گفتوگۆ لەبارەی بابەتەکانەوە کرا و پێشکەشکەرانی بابەتەکانیش وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە. کۆڕەکە سەعات ٥،١ی پاشنیوەڕۆ کۆتایییهات.