ڕۆژی ٢٠٢٤/١٠/٢٤ کوردناسی فەرەنسەیی خاتوو جۆیس بلۆ کۆچیدواییی کرد.
بەڕێزیان وەک هەم مامۆستای زانکۆ و هەم نووسەری ئەکادیمی ساڵانێکی درێژ خزمەتێکی زۆر و شایانی ڕێزلێنانی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی کردووە بە کتێب و وتاری زانستی. لەبەرئەوە مەرگی ئەم زاتە زیانێکی قورس و گەورەیە.
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەکەمان، نیگەرانە بە کۆچی ئەم خاتوونە بەڕێزە، بەوپێیە سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و بەڕێوەبەرانی ئینستیتووی کورد لە پاریس دەکا و هیوایەتی ئەمە دوایین ناخۆشی بێ و گیانی کۆچکردووش شادبێ و یادی بەخێر.