بنکەکەمان، هەر لە چوارچێوەی ئامانجی بنیاتنانی کتێبخانەیێکی نموونەییدا کە زۆرترین سەرچاوە بە زمانانی جیاواز سەبارەت بە کورد و کوردستان و ناوچەکە بگرێتە خۆی، ئەم سەرچاوانەی لای خوارەوەی بە هاوکاریی دۆستی هێژامان دکتۆر نەجات عەبدوڵڵا -بە سوپاس و پێزانینەوە- بۆ دابینکرا:
١. حەمید بۆئەرسلان، مێژووی تورکیای هاوچەرخ، پاریس، ٢٠١٦.
٢. جینۆساید لە عیراق، دەزگای کەرتەلا، پاریس، ٢٠٠٣.
٣. جان پۆڵ ڕۆ، مێژووی ئێران و ئێرانییەکان، پاریس، ٢٠٠٦.
٤. ئۆلیڤێی پیۆت، کوردستان: تووڕەییی گەلێکی بێماف، پاریس، ٢٠١٢.
٥. سەمیح ڤەنەر، تورکیا، لافەیارد، پاریس، ٢٠٠٥.
٦. بۆریس جێمس، کوردەکان، پاریس، ٢٠٢٣.
٧. بێیانزیس دپلپێی، جینۆسایدی لەبیرکراو: دەنگی نووساوی گەلی کورد، پاریس، ٢٠٢٣.
٨. ڕۆژنامەی فەڕەنسەییی La Croix، سەدەیێک لە مێژوو، پاریس، ١٩٨٣.
٩. گۆڤاری ئەکسیۆن پۆیەتیک، ژمارە ١٩٧، ٢٠٠٩، فایەلێکی تەرخانی شیعری کوردییە.