سەعات ١٠ی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/٣/٢٧ ئەنجومەنی “ئەکادیمیای کوردی – هەولێر، کۆبوونەوەیەکی خۆی لە تەلاری “بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین” لە سلێمانی ڕێکخست.
ئەمە لە چوارچێوەی ئەو پەیوەندییە زانستی و ڕۆشنبیرییەدایە کە ساڵانێکە هەردوو دەزگای پێکەوە بەستووە.