کتێبی ” تأثیر التطورات الاقتصادیة والاجتماعیة في الحضارة العربیة الاسلامیة”، دانراوی نووسەری گەورەی عیراقی دکتۆر حوسێن قاسم عەزیز، لەم ڕۆژانەدا دەکەوێتە بەرچاوی خوێندەواران. کتێبەکە ١٨٤ لاپەڕەی (نیو ئا٤)ە، دکتۆر حوسامەدین عەلی غالب نەقشبەندی پێیداچووەتەوە. پێڕستی بابەتەکانی بەم شێوەیەیە: بەندی یەکەم- کاریگەرییەکانی کارلێککردنی ژیاری، بەندی دووەم- دەوڵەتانی کۆمەڵی بەندایەتی، دەوڵەتانی یەمەن.
جێگەی باسە، ئەم کتێبە یەکێکە لەو بەرهەمە دەستنووسانەی نووسەر، کە پێش مردنی سپاردبوونی بە خوالێخۆشبوو حوسێن فەیزوڵا جاف بۆ پاراستن. ئەویش لەو ساڵانەی پێش مەرگیدا، سپاردنی بە بنکەی ژین بۆ هەڵگرتن و زیندووکردنەوە. بنکەیش، وەک ئەرکێکی ئەخلاقی بەرامبەر بەو نووسەرە بەهەڵوێستەی دەورانی حوکمی بەعس، کە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی بەرهەمەکانی دەکرا، تا ئێستە ژمارەیەکی لەو بەرهەمە دەستنووسانە بڵاوکردووەتەوە، لەوانە:
- الدكتور حسین قاسم العزیز، الجذور الاسطوریە لملحمة نوروز الشعبیة، تقدیم ومراجعة: جمال خزندار، ٥,١٧×25سم، مطابع دار الشؤون الثقافیة العامة، بغداد، 2010، 257ص. (مشروع مشترك مع دار الثقافة والنشر الكردیة- بغداد)
- الدكتور حسین قاسم العزیز، المفصل في نشأة نوروز الذهنیة الابداعیة، ط1، ٥,١٧×25سم، مطبعة شڤان، السلیمانیة، 2012، 276ص؛ ط2، ٨٥,١٤×22سم، شركة المطبوعات للتوزیع والنشر- بیروت، 2013، 426ص. (مشروع مشترك مع المركز الأكادیمی للأبحاث)
- الدكتور حسین قاسم العزیز، مسائل في التراث وكتاب الخراج وصنعە الكتابة لقدامة بن جعفر- بعض الملاحظات السریعة، تقدیم ومراجعة: د. حسام الدین علي غالب النقشبندي، ٨٥,١٤×21,5سم، مطابع الوقف السني، بغداد، 2012، 251ص. (مشروع مشترك مع دار الثقافة والنشر الكردیة، ضمن فعالیات: بغداد عاصمة الثقافة العربیة)
- الدكتور حسین قاسم العزیز، دراسات عن أساطیر عرب شبه الجزیزة قبل الاسلام مدخل لفهم معتقداتهم، دراسة ومراجعة: الدكتور نصیر الكعبي، ٨٥,١٤×22سم، شركە المطبوعات للتوزیع والنشر، بیروت، 2014، 404ص. (مشروع مشترك مع المركز الأكادیمی للأبحاث- الكوفة)