ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٤/٥/٢٣ ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی جەمال نەبەز ڕێوڕەسمێکی لە بارەگاکەی خۆی سازکرد، کە ژمارەیێک ڕۆشنبیر و خەمخۆری شار ئامادەیبوون، سەرەتا پەردەلا لەسەر تابلۆی بەردینی مۆزەخانەی جەمال نەبەز لادرا. پاشان کۆڕێکی شیعرخوێندنەوە بۆ شاعیری ناسراو بەڕیز قوبادی جەلیزادە ڕێکخرا، کە بە یادی شاعیر و مافناس مامۆستا کامیل ژیرەوە، شیعری “خودا بێرەدا تێپەڕیوە”ی خوێندەوە.

