ڕێکخراوی کەلەپووری کولتووری CHO (لە سلێمانی)، ڕێزی لە ‘بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین’ نا و ڕێزنامەیێکی پێشکەشکرد، بۆ هاوکاری و بەشداریی لە سەرخستنی بەرنامەی ڕاهێنانی کەلەپووری دیجیتاڵییەکەیدا کە ‘تۆڕی نەهرەین’ لە نێوان ئەیلوولی ٢٠٢٣- تەمووزی ٢٠٢٤دا باربوویکردبوو.
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەکەمان شادمانە و بە ئەرکی خۆی دەزانێ ئەگەر توانیبێتی و بتوانێ لە بواری کار و چالاکیی خۆیدا خزمەتێکی گشتی بکا و هیوای سەرکەوتن و دەسکەوتی زیاتریش بۆ ڕێکخراوی کەلەپووری کولتووری دەخوازێ.