وێنەگرتنەوەی ئەلکترۆنیی تۆمارەکانی پەروەردەی سلێمانی

بنکەی ژین وەک تاکە ئەرشیفی زانستیی هەرێمی کوردستان، بە ئەرکی خۆی زانیوە -هێندەی پێی‌بکرێ- بەشدارییەکی کارای لە خزمەتکردنی بەشێکی دەزگا گرنگەکانی حکوومەتی هەرێم‌دا هەبێ. هەر لەو چوارچێوەیەدا و بۆ هاوکاریی ئەو لیژنەیەی کە لە “بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی” پێک‌هێنراوە بۆ بنیاتنانی ئەرشیفی پەروەردەی سلێمانی، لە ڕۆژی     شەممە ٢٠٢٢/٨/٢٠ بەدواوە بەوپەڕی ئامادەگی و پەرۆشییەوە کەوتووەتە هاوکاریی ئەو لیژنەیە و خەریکی وێنەگرتنەوەی ئەلکترۆنی (سکان)ی تۆمارە کۆنەکانی قوتابخانەکانی سلێمانییە و وا بڕیارە ئەم کارە تا پڕۆژەکە بە تەواوبوون دەگەیێنرێ، بەردەوام‌بێ. جێگەی باسە، بنکەی ژین ئامێری پێشکەوتوو و نوێ و شارەزایی و ئەزموونی زۆری خۆی خستوونەتە خزمەتی بەباشی و سەرکەوتوویی هەڵسووڕاندنی کارەکە.